كەلار : شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستا مەلا كەریم زەلكەیی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 23/5/2013 بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەی لەسەفەری عومرە شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی مامۆستا مەلا كەریم صۆفی عبدالرحمن زەلكەیی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی ئەبوبەكری صدیق یان كردو نزای جێگیر بونی پەرستش و خواپەرستیەكانی مامۆستایان كردو ئومێدیان خواست نزاكانیان بۆ خیان و موسوڵمانان و كوردو كوردستان قبوڵ بوبێ‌ لەدەرگای پەروەردگاردا و سوپاسی خوایان كرد كەبەسەلامەت گەڕاونەتەوە خاكی كوردستان

لەبەرامبەریشدا مامۆستا كەریم زەلكەیی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەسەركردنەوەكەی شاندی لق دەربری و سوپاسی هەڵوێستیانی كردو خەمخۆری و بەدەمەوەچونی لقی زانایانی بەگرنگ وەسف كرد لەناوچەكەدا