كەلار: شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری یەكەمین كۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

لەژێر دروشمی ( لەپێناو سەروەری یاساو ڕێزگرتن لەتایبەتمەندی میدیاكاران ) و بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومی و حیزبی و ڕێكخراوەیی  لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان یەكەمین كۆمنفراسی خۆی بەست

لەو كۆنفرانسەدا كە شاندی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان تیایدا بەشداربوو و ئامانج لێی لیك تێگەیشتن بوو لەنێوان میدیاكاران و هێزو كارمەندانی ناوخۆدا سەرەتا بەخوێندنەوەی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاش ووتەی بەخێرهاتن ووتاری هەریەكە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەندیكای ڕۆژنامەنوسان پێشكەش كران و دواتریش بەشداربوانی كۆنفرانسەكە لەڕێگەی سەرنج و تیبینیەو پێشنیارەكانیانەوە كۆنفرانسەكەیان دەوڵەند كردو لەو میانەشدا بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری سەرۆكی لقی زانایان لە ووتەیەكدا داوای لە هەردوو لایەنی میدیا كاران و كارمەندانی پۆلیس كرد كە هاوسەنگی لەئیش و كارەكانیان ڕاگرن بەوەی نە هێزەكانی پۆلیس توندو تیژی بنوێنن نە ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران زمانی زبرو نەشیاو بەكاربێنن بەشێوەیەك ببنە تەواوكەری یەكتری لەپێناو سەروەركردنی یاساو هاتنە كایەی كۆمەڵگەیەكی شارستێنی .