د.بەشیر رێنماییەكانی خەرجكردنی دەرماڵەی 20% بۆ مامۆستایانی ئایینی ئاشكرا دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئەو قافی پەرلەمان رایدەگەێنێت وەزارەتی دارایی رێنماییەكانی خەرجكردنی دەرماڵەی تایبەت بەرێژەى 20% مامۆستایانی ئایینی دەركردوەو بەپێ رێنماییەكانیش ئەو زیادەیە لە 1/1/2013 ەوە سەرف دەكرێت.

 

د.بەشیر خەلیل حەداد سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژامەوانی دا رایگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رێنماییەكانی خەرجكردنی دەرماڵەی تایبەت بەرێژەی20% مامۆستایانی ئایینی بە ئیمزای وەزیری دارایی دەركردوەو ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كردوون و بڕیاریشداوە كە وا رێنماییەكان جێبەجێ‌ بكات.

 

د.بەشیر لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا رێنمایەكانی ئاشكرا كرد كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

 

1. ئەم دەرماڵەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت كە لەسەر میلاكی هەمیشەیین.

 

2.ئەم دەرماڵەیە پلە تایبەتەكان ناگرێتەوە..

 

3.ئەم دەرماڵەیە لەكاتی شاند و سەفەردا خەرج دەكرێت ئەگەر پەیوەندی بە پسپۆڕییەكەوە هەبێت.

 

4.ئەم دەرماڵەیە لەكاتی وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی و نەخۆشیدا خەرج دەكرێت تاماوەی(30)رۆژ و لەو ماوەیە زیاتر دەبڕدرێت.

 

5. ئەم دەرماڵەیە لەكاتی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندندا لەناوەوە و دەرەوەی وڵات خەرج ناكرێت.

 

6.دوو دەرماڵەی تایبەت پێكەوە خەرج ناكرێت و فەرمانبەر بۆی هەیە لە نێوان ئەم دوو دەماڵەیە و هەر دەرماڵەیەكی تایبەتی تر باشترینیان هەڵبژێرێت.

 

7.ئەم رێنمایانە لەبەرواری 1/1/2013 ەوە جێ‌بەجێ‌ دەكرێت.