چالاكیەكانی لقی سۆرانی زانایان

بە بەشداری لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بارەگای دەزگای ئەیلول كرایەوە

رۆژی 26/5/2013 بە بەشداری مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لقی سۆران و مەلا خدر مستەفا و مەلا رسول گەزنەیی كارگێرانی لق و مەلا وەیسی سعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ، لەیادی شۆرشی گولان بینایەی نوێی دەزگای ئەیلول كرایەوە ، لەلای خۆیەوە بەرپرسی لقی سۆران وێرای پیرۆزبایی بەبۆنەی كرانەوەی بارەگاو یادی شۆرشی گولان ، باسی لە رۆلی مامۆستایانی ئایینی كرد لە شۆرشی ئەیلولدا و داواشی كرد خزمەتی زیاتر بە پێشمەرگەكانی ئەیلول بكرێت.

 

 

لقی سۆران سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی دەكات

رۆژی 27/5/2013 شاندێكی لقی سۆران  كە پێكهاتبوو لە مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و مەلا مستەفا فتاح و مەلا خدرمستەفاو مەلا محمد مەلا ابراهیم و مەلا ملحم محمد صالح و مەلا رسول گەزنەیی كارگێرانی لق و مەلا وەیسی سعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران،  سەردانی كەسایەتی ئایینی – سیاسی دەڤەری بارزان ، بەرێز شێخ ئەدهەم بارزانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد. لەدانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و دوواین پێشهاتە سیاسیەكانی كوردستان كراو ، بەرێزیان رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بەگرنگ وەسف كرد لە هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگە و هەڵوێستی زانایانی ئایینی لە بابەتە چارەنووسسازەكان  بەرز نرخاند ، هەروەها بەرێزیان سوپاسی شاندی لقی سۆرانی كرد بۆ ئەم سەردانەو، هیوای خواست هەمیشە زانایانی ئایینی دەڤەری سۆران رۆلی خۆیان ببینن لە چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكان و خزمەتكردنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام.

 

 

لقی سۆران سەردانی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

رۆژی 27/5/2013 شاندێكی لقی سۆران  كە پێكهاتبوو لە مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و مەلا مستەفا فتاح و مەلا خدرمستەفاو مەلا محمد مەلا ابراهیم و مەلا ملحم محمد صالح و مەلا رسول گەزنەیی كارگێرانی لق و مەلا وەیسی سعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ، سەردانی مەكتەبی ناوەندی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و بەگەرمی لەلایەن (خسرۆ گۆران) بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن پێشوازیان لێكرا، لە میانەی دانیشتنێكدا باس لە گرنگی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن كرا لە كوردستان ، هەروەك جەخت لەسەر هۆشیاركردنەوەی هاولاتیان كرایەوە بۆ بەشداری كردن لە پرۆسەكەدا، هەر لەو دانیشتنەدا ئاماژە بە رۆلی مامۆستایانی ئایینی درا لە هۆشیاركردنەوەی هاولاتیانی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

 

 

لقی سۆران سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی پیرمام دەكات

رۆژی 27/5/2013 بەبۆنەی كردنەوەی تێبینەرایەتی ئەوقافی پیرمام ، شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بە سەرپەرشتی مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و بە یاوەری (مەلا وەیسی سعید) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ، سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی پیرمامی كردو بەگەرمی لەلایەن تێبینەرو فەرمانبەرانی تێبینەرایەتیەكەوە پێشوازیان لێكرا.لەدانیشتنێكدا وێرای پیرۆزبایی لە تێبینەرو فەرمانبەران ، جەخت لەسەر خزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی كرایەوە.