لهسهیرترینو ناوازه‌ترین شێوازی شووكردندا كچێكی سعوودی له‌ناو مزگهوتو له كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌ڕاویح ده‌رگای ژیانی هاوسه‌رێتی به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه.
له هه‌واڵێكی ناوازه‌دا كه‌له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكرایه‌وه: كچێكی 20 ساڵانه‌ی سعوودی له كاتی نوێژی ته‌ڕاویح له‌مزگه‌وتی پیرۆزی (قباْ ) له شاری مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره، یارمه‌تی ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی 60 ساڵی دهداتو كورسی بۆ داده‌نێ تا له سه‌ری دابنیشێ چونكه توانای نوێژكردنی ئاسایی نه‌بووه، ئافره‌تی پیرهساڵیش دوعا‌و نزای بۆ ده‌كات، كچه‌یش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه داوای لێده‌كات: كه له‌م مانگه پیرۆزه نزای ئه‌وه‌ی بۆ بكات په‌روه‌ردگار هاوسه‌رێكی چاكی به نه‌سیب بكات.
دوای ئه‌و یه‌كتر دواندنهو دوای نوێژی ته‌ڕاویح ئافره‌ته به‌ساڵاچووه‌كه داوا له كچه‌كه ده‌كات كه شوو به كوڕه‌كه‌ی بكات كه قوتابی كۆلێژی ئهندازیاریهو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنێ. |