لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەگەڵ ناوچەی دوو كۆدەبێتەوە

 لقی سلێمانی / ڕاگەیاندن لق

 ملا محمدی كەڵكە سما قی 

لقی سلێمانی كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ ناوچەی (2) ی زانایان دەبەستێت

ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 28/5/2013 بەئامادەبوونی بەرپرسی لق و چەند كارگێر لقێك لقی سلێمانی كۆبوونەوەی بەرفراوانی لەگەڵ ناوچەی (2) ی زانایان گرێ‌ دا ، سەرەتای كۆبونەوەكە بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز لەلایەن مامۆستا شیروانەوە دەستی پێكرد ،پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز مامۆستا سعید بەرپرسی ناوچەوە پێش كەش كرا پاشان بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا نجم الدین قادر وتەیەكی پێش كەش بە زانایانی ئامادە بوو كرد ، لەووتەكەیاندا بەڕێزیان زیاتر جەختی لەچەند خاڵێكی گرنگ كردەوە لەوانە :

1-         باس كردنی هەندێك  كارو چالاكیەكانی زانایان بەگشتی ولقی سلێمانی بەتایبەتی

2-         پتەو كردنی پەیوەندی نێوان زانایانی ئاینی بەگشتی .

3-         گرنگی دان بە بەڕێوەبردنی كارو پیشەی زانایانمان لەمزگەوتەكاندا .

4-         دووركەوتنەوە لەهەر خیلافێكی شەرعی لەمزگەوتەكاندا.

پاشان بوار درا بە بەشداربووانی كۆبونەوەكە كە رەخنەو پێشنیارو داواكاریەكانیان بخەنە ڕوو لەلایەن بەرپرسی لق و كارگێرانەوە گشت رەخنەو پێشنیارو داواكاریەكانیان بەهەند وەرگیراو بڕیار درا كەكاری لەسەر بكرێت ، لەكۆتایدا كۆبوونەوە كە بەخۆشحاڵی هەموو لایەك كۆتایی پێ‌ هات .