لقی سۆران بە هەماهەنگی ئەوقافی سۆران چەند چالاكیێك ئەنجام دەدات

بە سەرپەرشتی مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لقی سۆران و بە ئامادە بوونی مەلا وەیسی بەرێوەبەری  ئەوقافی سۆران كۆبوونەوەی مانگانەی لقی سۆران سازكرا، كە كارگێرو ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەكان ئامادە بوون .

سەرەتا باس لە بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و ڕۆلی زانایانی كرا لەم قۆناغەدا، داوا كرا هەمیشە زانایان فاكتەری سەرەكی بن لە بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و خۆشەویستی و ، وتارەكانیان لە ئاست داخوازی خەڵك بن و  دوور بن لە هەر تەشهیرو ناوزڕاندنێك.

 لە تەوەرێكی دانیشتنەكەدا باس لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان یەكێتی زانایان و ئەوقاف كرایەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار درا بەهەماهەنگی لەگەل ئەوقافی سۆران چەند ئاهەنگێكی ئایینی ساز بكرێن و بە بۆنەی یادی (اسرا‌و و معراج) لەگەل كردنەوەی (18) خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز لە مزگەوتەكان لەماوەی پشووی هاوینی.

لەكۆتاییدا بەچەند بڕیارێك كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات.

 

 

لقی سۆران عومرەكارانی سنوورەكەی بەسەر دەكاتەوە

بە مەبەستی بەخێرهێنانەوەو پیرۆزبایی لێكردنیان ، شاندێكی لقی سۆران بە سەرۆكایەتی مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و كارگێران و بەرپرسی ناوچەكان و بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ، ماڵی چەند مامۆستایێكی ئایینی و كەسایەتی و چەند هاوڵاتیێك بەسەر كردەوە كە سەفەری عومرەیان كردبوو، وێرای پیرۆزبایی ، بەخێرهاتنەوەو دوعای قبول بوونی عومرەكانیان  بۆ خواست ، لای خۆشیانەوە عومرەكاران سوپاسی شاندی لقی سۆرانیان كرد بۆ ئەو سەردانە .

لەلایێكی ترەوە هەمان شاند چەند شوێنێكیان بەسەركردەوەو ئامادەی چەند پرسەیێك بوون.