چه‌ند چالاکیه‌کی لقی رانیەی زانایان

1-به‌رواری {30-5-2013}شاندێکی لقمان له‌ شارۆچکه‌ی حاجیاوا به‌شداری کرد له‌ پێشانگایه‌کی شه‌هیدان که ‌له‌ حاجیاوا ساز درا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ماندوبونی شه‌هیدانی نیشتیمان به‌رز بنرخینرێ.

 

2-ئێواره‌ی {30-5} کاتژمێر{4} شاندێکی لق به‌شداری کرد له‌ سیمینارێک که‌ له‌ هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی ساز درابوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێستای کوردستان که‌ ئه‌نجومه‌نی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازادو یه‌کسان سازی دابوو، بانگهێشتی لقی ڕانیه‌ش کرابوو تا له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار بن له‌و پێشهاتانه‌ی ئیستا رووده‌ده‌ن.

 

3- به‌رواری (1/ 6/2013) به‌رپرسی لق سه‌ردانی هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌ ی خوێندکارانی دواناوه‌ندی ڕانیه‌ی کرد به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بونی کۆتا تاقیکردنه‌وه‌ که‌ بۆئه‌مسالی خوێندن ڕووده‌دات.

 

4-به‌رواری {2-6-2013}ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین به‌ هاوکاری مه‌ڵبه‌ندی {24}ی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ستا به‌ رێزلێنانی کۆمه‌ڵێک له‌ زانایانی به‌ ته‌مه‌ن که‌ نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌ خزمه‌تیان به‌ دین و نیشتیمان کردوه،‌ شایانی باسه‌ له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا

به‌ڕێز {م- مسته‌فا} وته‌یه‌کی له‌ جیاتی لقی پشده‌رو ڕانیه‌ خوێنده‌وه،‌ دواتر به‌رپرسی لق یه‌کێک  بوو له‌و به‌شدارانه‌ی که خه‌ڵاتیان ده‌به‌خشی، ئه‌مه‌و ئه‌م ڕێزلێنانه‌ خۆشی به‌خشی به ‌زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتوین.