لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ قائیمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌ری گەشتوگوزاری شه‌قلاوه‌ ده‌كات

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣٠/٥/٢٠١٣ز شاندێكی باڵای دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی شه‌ قلاوه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان كاك رزگار قائیمقامی شه‌ قلاوه‌ و كاك سید هونه‌ر سه‌ رۆكی شاره‌وانی و كاك هه‌ژار به‌ رێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری شه‌قلاوه،‌ لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایانیان به‌ سه‌ركرده‌وه‌، ئه‌مه‌و شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق م تحسین خۆشناو و كارگێرانی لق به‌ گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازی كران، له‌ دانیشتنی نێوانیان باس له‌ رۆل‌و پێگه‌ی زانایان كرا له‌ خزمه‌ ت به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كوردو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و جێ په‌نجه‌یان له‌ چاكسازی بابه‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هاوكات هه‌ ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆمه‌لگا له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ ژین و ژیاری كۆمه‌ لگا.

ڕاگه‌ یاندنی لقی شه‌ قلاوه‌ ی یه‌ كێتی زانایان