لقی سۆران سەردانی ناوچەی دیانای پارتی و كەسایەتی ناسراو (عزەت سلیمان بەگ) دەرگەلەیی دەكات.

بە مەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی كردنەوەی بینایەی نوێی بارەگاكەیان شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لە مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و كارگێرانی لق و ئەندامانی لیژنەی فەتوای سۆران و بەرپرسی ناوچەی دیانا و بە یاوەری  بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران (مەلا وەیسی سعید) سەردانی لیژنەی ناوچەی دیانای پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو بە گەرمی لەلایەن بەرس و كارگێرانی ناوچە پێشوازیان لێكرا، لە میانەی دانیشتنەكەدا وێرای پیرۆزبایی باس لە بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان  و زیاتر لێك نزیك بوونەوە لە مامۆستایانی ئایینی كرا.

 

هەرهەمان شاند سەردانی كەسایەتی ناسراوی سنوورەكە مام (عزەت سلێمان بەگ) دەرگەلەیی كرد كە بەهۆی نەخۆشیەوە لەماڵەوە كەوتووە . شاندەكە هیوای لەشساغی و چاك بوونەوەی بۆ خواست.