لقی چە مچە ماڵ سەردانی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی وكۆمە ڵی ئیسلامی دەكات.

سە رلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكە وتی 2/6/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كەپێك هاتبوون لەهەریەك لە ماموستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و هاورێەتی هەریەك لەمامۆستایان (محمد تاڵەبانی، تارق تەوەكەڵی، ئەنوەر زەنگەنە، ئەیوب علی، مژدە شوانی،وەهاب مولود، حەسەن زەنانی) بە مەبەستی پیرۆزبایی كردنی ساڵیادی دامەزراندنیان سەردانی مەڵبەندی (12) ی چە مچەماڵی یەكێتی نیشتیمانیان كردو، لەلایەن كاك رێبوارجاف جێگری لێپرسراوی مەڵبەندو چەند ئەندام مەڵبەندێكەوە  بە گەرمی پێشوازی كران، ئەمەو لەو سەردانەدا شاندی لقی چەمچەماڵ لە نزیكەوە پیرۆزبایی سی‌و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەكەیان لێكردن و هیوای گەرانەوەو باش بونی تەندروستی مام جەلالیان بۆ خواستن، هەر هەمان رۆژ شاندی ناوبراو بۆ هەمان مەبەست سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی ئیسلامیان كردو، لەلایەن مامۆستا ئەحمەد مەولەوی بەرپرسی مەڵبەندو چەند كارگێرێكەوە پێشوازی كران و پیرۆزبایی خویان ئاراستەكردن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.