لقی چەمچەماڵ كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی سازدەكات

سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 2/6/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا شیخ وە هاب سەنگاوی لێپرسراوی لق وبە ئامادەبونی سەرجەم كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكان لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لەبارەگای لق بەئەنجام گەیاند،ئەمەو

لەوكۆبونەوەیەدا لێپرسراوی لق چەندین خاڵ و تەوەری گرنگی خستە روبۆئامادەبوان كەگرنگترینیان بریتی بوون لە:

1-بارودۆخی ناوخۆی عێراق و مل ملانێی نێوان سوننە و شیعە و هەڵوێستی زانایانی كورد لەمەر ئەو كێشەیە.

2 - خۆبەدورگرتنی زانایانی سنوری لق لەهەموو بانگەشە ی حیزبی و خۆخستنەپاڵ لایەنێكی سیاسی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان.

 -3جێبەجێ‌ كردنی رێنمایی وەزارەتی ئەوقاف لەلایەن زانایانی سنوی لقەوە لەبارەی ئەنجام دانی پشكنینی خوێن و گرێ‌ بەستی دادگا پێش ئەنجامدانی گرێ‌ بەستی هاوسەرگیری لە لایە ن مامۆستانی ئاینیەوە، هەرلە و كۆبونەوەیەدا ئامادەبوان چەندین راو سەرنجیان خستە روو لێپرسراوی لقیش وەڵامی گونجاوی دانەوە.