شاندێكی لقی سۆران ئامادەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی هاوسەری مامۆستا مەلا (مستەفا دارالسلامی دەبێت.

شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لە مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكانی دیانا و سۆران و چۆمان ، بە یاوەری  بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران (مەلا وەیسی سعید) لەگوندی (دارالسلام) ئامادەی ئامادەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی هاوسەری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا (مستەفا دارالسلام)ی قازی شۆرشی ئەیلول و كەسایەتی ناسراوی سنوورەكە دەبێت.

 

لای خۆیەوە (مەلا وەیسی سعید) بەناوی لقی سۆران و ئەوقافی سۆران ، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كردو هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

 

لای خۆیەوە مامۆستا مەلا(خاكی) كوری مامۆستا مەلا مستەفا دارالسلامی بەناوی بنەماڵەكەیانەوە سوپاسی ئامادەبوان و مامۆستایانی ئایینی و شاندی لقی سۆرانی كرد، هەر بە هەمان بۆنەوە رۆژی دوواتر شاندێكی لقی سۆران  بە سەرۆكایەتی مەلا خالد مەلەكی  ، بە یاوەری (مەلا خدر خەلیفانی ) سەرۆكی لیژنەی فەتوای سۆران سەرجەم كارگێرانی لق ، بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوویان كرد.