لقی شارەزوور سەردانی كۆمیتەی سەید سادق دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4/6/2013 شاندێکی لق کە پێکهاتبو لە بەڕێز م.شێخ غازی بەرپرسی لق و م.عبدالرحیم و م شێخ تاهیر کارگێڕانی لق بەمەبەستی پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی کۆمیتەی دووی سید‌سادقیان کرد لە لایەن کاک ئەحمەد ڕەشید بەرپرسی کۆمیتە و کارگێڕانی کۆمیتە بەگەرمی پێشوازی کران.

لەمیانەی دانیشتنەکەدا دوای پیرۆزبایی لێکردنی ساڵیادی دامەزراندنیان باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردولا کراو وە بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەمو هاوکاریو هەماهەنگیەکی زانایان و لقی شارەزوور پاشان کۆتایی بەسەردانەکە هات

 هەر ئەمڕۆ هەمان شاند بەمەبەستی بەسەرکردنەوە سەردانی ناوچەی زانایانی هەڵەبجەی شەهیدیان کرد و وە ناوی ئەو مامۆستایانە دیاری کرا کە دەکەونە سنوری نوێی  ناوچەی هەورامان کە بەنیازی پێکهێنانین پاشان کۆتایی بەسەردانەکە هات.