شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی بەە هاورێیەتی لقی سۆران ئامادەیی پرسەیێك دەبن و سەردانی چەند مامۆستایێكی ئایینی دەكەن

رۆژی 4/6/2013 شاندێكی باڵای مەكتەبی تەنفیزی بەسەرۆكایەتی (مەلا عبدالله مەلا سەعید) سەرۆكی یەكێتی زانایان و ئەندامیەتی (مەلا جلال خەیلانی) جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان و (شێخ عبدالباسگ بالیسانی) ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی ، بە یاوەری (مەلا خالد مەلەكی) بەرپرسی لقی سۆران و (مەلا وەیسی سەعید) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ، لەگەل ژمارەیێك لە كارگێرانی لقی سۆران ئامادەی پرسەی هاوسەری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا (مصگفی دارالسلامی) بوون و پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵە و كەس و كاری خوالێخۆشبوو كرد.

 هەر هەمان شاند لە هەمان رۆژدا بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەی مامۆستا (مەلا مادح مەلا محمد بەرزێوەیی) لە سەفەری عومرە سەردانی بەرێزیان كردو دوعای قەبول بوونی سەفەرەكەیان بۆ كرد.

 لەلایێكی ترەوە هەمان شاند بە مەبەستی هەواڵ پرسین مامۆستا (مەلا ئەنوەر كەلەكینی) لە ناحیەی خەلیفان بەسەر كردەوە كە ماوەیەكە نەخۆش كەوتووەو نەشتەرگەری بۆ كراوە، شاندەكە ئومێدی لەشساغی و چاكبوونەوەی زووتریان بۆ خواست. لەلای خۆیەوە مامۆستا (مەلا ئەنوەر) سوپاسی ئەم شاندەی كرد بۆ ئەو سەردان و بەسەر كردنەوەیە.