شاندێكی لقی شەقلاوە بەژداری لەكۆڕێكی بەرەنگاربوونەوەی توند‌وتیژی خێزانی دەكات

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 3/6/2013 شاندێكی باڵای لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبو لە ەرپرس‌وبەشێك لە كارگێڕانی لق بەژداریان كرد لە كۆرێك كە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توند‌وتیژی خێزانی سازی دابوو  بۆ بەرێز مامۆستا (عبدالرحمن صدیق) لە ژێر ناونیشانی توند‌وتیژی خێزانی‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كە بەرێز كۆڕگێر باسی لە گرنكی ڕۆڵی ئافرەت كرد لە نێو كۆمەلگەدا، وە هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە بە ناڕەوا دەدرێنە پاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كە زۆر جار خەڵكێك بۆ نیاز‌و مەبەستی تایبەتی خۆیان تۆمەتی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان دەدەنە پاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، باسی لە كاریگەری داب‌ونەریتی كۆمەڵگا كرد كە زۆر جار ئافرەتی ئێمەی كورد دوچاری توند‌وتیژی بوەتەوە لە ڕێی بوونی چەندین نەریتی نەخوازراو كە كەزۆر دوورن لە بنەما جوانەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، دواتر كۆڕەكە دەولەمەند كرا بە چەندین پرسیار‌و سەرنجی ئامادەبوان كە بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبوان.