بەبۆنەی دەست بەكاربوونی لقی چەمچەماڵ سەردانی قائیمقامی چەمچەماڵ دەكات

سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە بەرواری  4/6/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كەپێك هاتبوون لە هەر یەك لە مامۆستایان شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و سەیدنجم الدین پیریادی ئەندامی لیژنەی فە تواو مەلا مژدە شوانی و مەلا سیامەند ئەحمەد بە مەبەستی پبرۆزبایی كردن و دەست بەكاربونی وەك قایمقامی نوێی چەمچەماڵ سەردانی دیوانی قایمقامیەتیان كردو، لەلایەن كاك ئامانج محمد جەباری قایمقامی نوێی چەمچەماڵەوە پێشوازی كران، لەو سەردانەدا شاندی لقی چەمچەماڵ پیرۆزبایی گەرمیان لە ناوبراو كردو هیوایان بۆی خواست،  كە زۆر  چالاك و سەركەوتوانە كارەكانی راپەرێنی و، ئامادەی هەموو هاوكاری و هەماهەنگی زانایانیان دەربری بۆ ئیدارەی قەزاكە لەپێناوباش خزمەت كردنی خەلكی سنورەكە.