وەزارەتی ئەوقاف: نرخی قورئانخوێندن بۆ هەر رۆژێك نابێ‌ لە 100 هەزار تێپەڕێت

نرخی قورئانخوێندین پرسە بۆ هەر رۆژێك 100 هەزار دینارە

بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی ئەوقاف دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ قورئانخوێنان بڕیاری داوە، كە كرێی قورئانخوێندن بۆ هەر رۆژێكی پرسە نابێ‌ لە 100 هەزار دینار تێپەڕ بكات‌و، هەر كەسێكیش زیاتر وەر بگرێت، ئەوا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

ئەمەی خاورەوە دەقی هەواڵەكەیە:دوای دوو ڕۆژ كۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەتی ئەوقاف و كۆمەڵەی قورئانخوێنانی كوردستان و زیاتر لە 100 قورئان خوێنی ژن و پیاو كەلەپرسەكاندا قورئان دەخوێنن چەند بڕیارو رینماییەكی نوێ پەسند كراو سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان بەڵێننامەیان پڕكردەوە كە بەو بڕیارو رێنماییانە پابەندبن لەوانە:

1- نرخی هەر رۆژێكی قورئان خوێندن لەپرسەكاندا نابێ لە100 سەد هەزار دیناری عیراقی زیاتر بێت هەرچەند قورئان خوێن لەو پرسەیەدا بەشداری بكات نابێ‌ لەو بڕە پارەیە زیاتر وەربگرن.

2- پێویستە قورئان خوێنان لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە ڕێگە پێدراوبن.

3- هەر قورئان خوێنێك لەم ڕێنماییانە لابدات بەپێی ئەو بەڵێننامەیەی كەئیمزا كراوە و بەپێی یاسا ئیجرائاتی لێدەكرێت و هاوڵاتیان دەتوانن بەم ژمارە تەلەفۆنە بەڕێوەبەری فێربوونی قورئانی پیرۆز ئاگادار بكەنەوە (07504544899).