شەقلاوە : یادی شەورۆیی پێغەمبەری ئیسلام بەرز راگیرا

سەیفەدین خالد لاسەیی / ئەوقافی شەقلاوە

رۆژی (6/6/2013 ز  /// 27/ 7رجب/1434هـ) بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی شەقلاوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسانی حزبی و حكومی و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و ریش سپی و لاوانی شەقلاوە لە مزگەوتی (خانزاد) یادی شەورۆیی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محمد د.خ) كردەوە .

دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز ووتەی بەخێرهینان لەلایەن مەلا مەقصود پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت پێشكەش كرا دواتر سەرباز ئەحمەد شێخۆ بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە ووتاری ئەوقافی پێشكەش كرد وێرای پیرۆزبایی كردن لە موسلمانان ئاماژەی بەوەدا كەوا هەردەم لەخزمەتی یادو بۆنە ئایینی یەكان دادەبن وەكو ئەوقاف ئامانج لەم یادەپیرۆزانە زیاتر زیندوكردنەوەی یادو بۆنە ئایینی یەكان و دروست كردنی خۆشەویستی زیاترە لەنێوان چین و تووێژە جیاجیاكان دواتر ووتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا سلێمان حەمەد بەرپرسی ناوچەی شەقلاوەی یەكێتی زانایان پێشكەش كرا و بەپێی ئایەت و دەق قورئانیەكان باسی لەگەورەیی شەورۆیی (اسرا‌و و معراج) كرد دواتر بەخوێندنەوەی چەند سرودێك و لاواندنەوەیی ئایینی و بەخشینی شیرینی بەسەر میوانان كۆتایی بەیادەكەهات.