سۆران : به‌شكۆداریه‌وه‌ یادی ئیسراو میعراج كرایه‌وه‌

به‌در سه‌عید_راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران:

به‌ بۆنه‌ی یادی پڕشكۆی شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ئاماده‌ بوونی به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و له‌شكری وزانایانی ئایینی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌هۆڵی شه‌هید شوكت شێخ یزدین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان مه‌راسیمێكی سازكرد.

سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تیك له ‌قورئانی پیرۆز پێشكه‌ش كرا. دواتر مەلا وه‌یسی سعید وه‌یسی به‌رێوبه‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌ وته‌یه‌كیدا وێرای پیرۆزبایی، باسی له ‌گه‌وره‌ی یاده‌كه‌ كردو، هه‌ڵوەسته‌شی له‌سه‌ر چه‌ند وانه‌و ڕه‌هه‌ندی رووداوه‌كه‌ كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به ‌بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كردو، هیوای خواست هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی پاراستنی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ی كوردستان بده‌ن كه‌ به ‌شانازیه‌وه‌ ده‌یبینی ناوبانگێكی باشی لە ناوچه‌كه‌و جیهان په‌یدا كردووه.

ئینجا كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران به‌ ناوی دام و ده‌زگاكانی حوكمی پیرۆزبای یادی ئیسراومیعراجی له‌ ئاماده‌بووان كرد، ئاماژه‌ی به ‌رۆڵی كورد كرد له ‌خزمه‌تكردنی ئایینی ئیسلام و رێزگرتن له‌ یادو بۆنه ‌ئایینیه‌ كان.

هه‌ر له‌ یاده‌كه‌دا چه‌ندین سروودو تەواشیحی ئاینی پێشكه‌ش كران.

واش بڕیاره‌ چه‌ندین ئاهه‌نگێكی ئاینی و چالاكی تر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌سنوری به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ئه‌نجام بدرێت...