چۆمان: به‌رزراگرتنی یادی ئیسڕاو میعراجی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

رۆژی 6/6/2013 به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌ یادی شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌رو زیندوو كردنه‌وه‌ی وانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م موعجیزه‌یه‌، تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان به‌هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌زای چۆمان‌و به‌ به‌ژداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ریش سپی‌و پیاوماقوڵان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ یاده‌وه‌ری ئیسڕاو میعراجی پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌م (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ساز كرد.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز، وتاری تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان له‌لایه‌ن مامۆستا یوسف احمد خوێندرایه‌وه‌‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی یاده‌كه‌ كردو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ گه‌لی كورد به‌ رێزه‌وه‌ یاده‌‌و بۆنه‌ ئاینیه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

دواتر وته‌ی قائیمقامی قه‌زای چۆمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مصلح زرار به‌وه‌كاله‌ت خوێنداریه‌وه‌‌و باسی له‌ رۆڵی حكومه‌ت كرد له‌ ئاست بایه‌خدان به‌ یاده‌وه‌ری شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت.

پاشان مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه‌‌و تێیدا وێڕای باسكردنی پوخته‌ی شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئاسمانه‌كان، چه‌ند وانه‌یه‌كی ئه‌و یاده‌ی خسته‌ روو، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و شانازیه‌ گه‌وره‌ی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی قودسی شه‌ریف رزگار كرایه‌وه‌.

دواتر چه‌ندین سرودو په‌خشانی ئایینی تایبه‌ت  به‌وبۆنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌ پێشكه‌ش كران.