كەلار : یادی شەوڕەوی پێغەمبەر (د.خ) بەرز ڕاگیرا

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی شەورەوی حەزرەتی محمد المصطفی درودی خوای لەسەر بێت بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی و موسوڵمانانی سنورەكە شەوی پێنج شەممە 5/6-6-2013  لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی گەورەی شاری كەلار مەراسیمێكی ووتارخوێندنەوەی ساز كرد

سەرەتای مەراسیمەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردوو پاشان مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیان لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی لە ئامادەبوانی مەراسیمەكە كردو هیوای خواست ئەو جۆرە یادانە ببێتە هەوێنی جوانتركردنی ئاكارو ڕەفتارو گوفتارەكانمان و  پاشانیش بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەد محمد ئیسماعیل ئەندامی لێژنەی فەتوای لق لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر بەشێك لە ئاكارو گوفتاری ئەو پەیامبەرە نازدارو ئازیزە و ئەوەی بیر ئامادەبوان هێنایەوە كە پێویستە پێغەمبەرێكی وەها مەزن بكرێتە سەرمەشقی ژیان ... دواتریش بە دابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات