لقی پشدەر تاقییكردنەوەكانی ئەزمونی ئیسلامی بەسەر دەكاتەوە

بەرواری 4/6/2013 شاندێكی باڵای لقەكەمان كەپێكهاتبو لە بەڕێزان ( م ملا أحمدی خانقا لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لق  م ملامحمدبێگەڵاسی و م ملاسید عبدالرّحمان و م ملا علی حاجی محمدهێرۆیی ) بە هەماهەنگی لەگەڵ شاندی خوێندنگەی ئیسلامی پشدەر كەپێكهاتبو لە م ملاهیوا بەڕێوەبەری خوێندنگا و م ملاجمال وانەبێژی خوێندنگا ، سەردانی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی ئەزمونی ئیسلامی هەردوك پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەییمان كرد ، كەبەشێوەیەكی جوان و لەكەشوهەوایەكی ئارام و هێمندا تاقیكردنەوەكان ئەنجام ئەدران ،

وەلەنزیكەوە ئێمەش دەستخۆشیمان بۆ بەرێَوەبەری هۆڵ و چاودێران وهیوای سەركەوتن و ناجح بونیشمان بۆ خوێندكاران خواست  ئەوانیش هیچ نیگەرانیەكیان نەبوو و خۆشحاڵبوون بەو سەردانەمان ..