لقی پشدەر سەرپەرشتی ئیفتیتاحی مزگەوتی گوندی بێگەڵاس ئەكات

ڕاگەیاندنی لق م محمدبێگەڵاسی:

بەرواری 5/6 بەسەرپەرشتی لق و ئامادەبونی شاندی باڵای لقەكەمان كەپێكهاتبون لە ( لێپرسراوی لق م ملااحمدی خانقا و كارگێڕانی لق م ملا محمد بێگەڵاسی و م ،ملاعلا ْ الدین و م ،ملاسیدعبدالرّحمن و بەرپرس و كارگێڕی ناوچەكانی قەڵادزێ‌ و هێرۆ و سەنگەسەر و هەڵشۆ و ئەندامانی فتواو ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەكەشمان ) بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پشدەر وبەئامادەبونی مامۆستاملا محمد دەڵگەیی و شێخ محمدی قڕناقەو ئەشڕاف و پیاوماقوڵانی بێگەڵاس ، ئیفتیتاحی مزگەوتی گوندی بێگەڵاسمان كرد كەلەلایەن خێرخوازانەوە دروست كرایەوە  ،پێشكەش كار ملاسید عبدالرحمن كارگێری لق بو ،سەرەتا قورئان خوێندن ، پاشان وتەی بەخێرهاتن بەناوی ئەشڕاف و پیاوماقوڵانی بێگەڵاس لەلایەن م ملامحمد بێگەڵاسیەوە بو ، وتاری لق و ئەوقافی پشدەر لەلایەن لێپرسراوی لق / ملااحمدی خانقاوە پیشكەش كرا ،پاشان  وتاری مامۆستای دەڵگە پێشكەش كرا پاشان بە سرودودەفەوە كۆتایی بێهات ...