ئوردن: شاندێكی مامۆستایانی ئایینی بەژداری خولێكی سەنتەری زانستی ئیمامی شافعی دەكات

سایتی زانایان_ئوردن

رۆژی هەینی رێكەوتی 6/7 2013 ژمارەیەك پێش نوێژو وتارخوێنی كوردستان بەمەبەستی بەژداری كردنی خولێكی یەك هەفتەیی سەنتەری زانستی ئیمامی شافعی بەرەو ئوردن بەریكەوتن.

 

دوای گەیشتنی شاندەكە‌و لە عەمانی پایتەختی ئوردن لەلایەن شیخ سەمیر موراد شوابكە سەرۆكی سەنتەری ناوبراو و دەستەی كارگێریەوە بەگەرمی پێشوازی كران.

 

لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان وێڕای گەیاندنی سەلامی سەرۆكی یەكێتی زانایان بە دەستەی سەنتەر، سوپاسی خۆیان ئاراستەی شێخ سەمیر موراد شوابكە كرد، كە لەسەر ئەو دۆستایەتیەی لەگەڵ زانایانی هەرێم هەیانە.

 

هەروەها رۆژی 8/6/2013 خولەكە دەستی بە بڕگە‌و بابەتەكانی خۆی كردو، دوو موحازەڕە لە ژێر ناونیشانی (السياسة الشرعية) و (ضوابط المصلحة) پێشكەش كران.

 

شایانی باسە ئەوەش دوای ئەوە هات، كە یەكێتی زانایان پەیوەندیەكی دۆستانە‌و پیشەییانەی لەگەڵ ناوەندە زانستیەكانی هەندێك لە وڵاتانی ئیسلامی دروست كردووە، ئەو سەنتەرەش ماوەیەك بەر لە ئێستا دوومین كۆنفرانسی زانستی هەرێمایەتی ساز كرد.