كەلار : لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار دەكات و مامۆستا مەلا رەحیم عزیز بەسەردەكاتەوە

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 6/6/2013 بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەكو بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی مامۆستا شێروان محمد غریبی كردوو بەناوی خۆی و لقەكەیەوە بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستە كردوو هیوای سەركەوتنی بۆخواست لە كارەكانیداو هەروەكو داواشی لەناوبراو كرد بتوانێت بەو پەڕی توانایەوە كار بۆ خزمەتكردنی مامۆستاو خوێندكارو پرۆسەی پەروەردە بكات لە شارەكەدا

لەبەرامبەریشدا مامۆستا شێروان بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار وێڕای بەخێرهێنان سوپاسی لقی زانایانی كرد بۆ بەسەركردنەوەكەیان و هیوای خواست هاندەربێت بۆ بەباش ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی ...

ئەمەو ئێوارەی هەمان ڕۆژ شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستا مەلا رحیم عزیز محمدی كردو لە نزیكەوە لە تەندروستی بەڕێزیانیان پرسیەوەو هیوا و دوعای شیفای بەخێریان بۆ مامۆستا كردو هەروەكو ئامادەیی لقەكەیان دەربڕی بۆ پێشكەش كردنی هەرجۆرە خزمەتێك لەپێناو سەلامەتی مامۆستای ناوبراودا ... لەبەرامبەریشدا مامۆستا مەلا رەحیم سوپاسی بەسەركردنەوەی شاندی لقی كردو هەڵوێستیانی بەرز نرخاند لە خزمەت كردن و بەسەركردنەوەی زانایانی ئاینیدا لە سنورەكە