كورد هه‌میشه زانای پایه‌دارو پڕ زانستی لێ هه‌ڵكه‌وتوون، یه‌كێك له‌وانه، كه نه ته‌نها كورد، به‌ڵكو موسڵمانانی زۆر شوێن شانازیان پێوه ده‌كرد، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بوو، كه (30/8/2010) پێنج ساڵ به‌سه‌ر وه‌فاتی تێده‌په‌ڕێت، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش كه ببێته پێشه‌نگ به پێویستمان زانی له ساڵیادی وه‌فاتیدا كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستا به‌بیر خوێنه‌رانمان بهێنینه‌وه.
ناوی ته‌واوی عه‌بدولكه‌ریم كوڕی فه‌تاح كوڕی مسته‌فایه، له ساڵی 1900ز له شاری مه‌ریوان له دایك ده‌بێ، هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه له خێزانێكی هه‌ژارو دوور له خوێندن گه‌وره ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌م ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵا حوجره‌و مزگهوتو مامۆستایانی ئاینی دروست ده‌كات.
وه‌ك هه‌ر مامۆستایه‌كی دیكه‌ی ئاینی تا ئه‌وكاته‌ی - بڕوانامه‌ی زانستی- ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ زۆر ئاوایی‌و شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێ، تا دواجار له گوندی بیاره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت ده‌بێته پێشنوێژ‌و وتارخوێن.
ههورامانو بیاره كه پێگه‌و سه‌رچاوه‌ی موڕشیدو موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو، له كاتی نیشته‌جێبوونی مامۆستا له‌ناوچه‌كه‌و له‌هه‌مان كاتیش شێخ عه‌لائه‌دینی بیارهیش، به‌یه‌كه‌وه رۆلێكی به‌رچاویان گێڕاوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌و ئاینی زیاتری ناوچه‌كه.
دواتر له‌سه‌ر داوای شێخ عه‌لائه‌دین، له ساڵی 1951 مامۆستا ده‌چێت بۆ سلێمانی‌و پاشان دوای چوار ساڵا ده‌چێته كه‌ركوك تا ساڵی 1958 و پاشان به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك‌و كوده‌تاكه‌ی (عبدالكریم قاسم) ه‌وه، مامۆستا ناچار ده‌بێت كه بچێته به‌غدادو بیكاته دوا وێستگه‌ی ژیانی‌و دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له‌وێ به‌سه‌ربرد، تاكو رێكه‌وتی 30/8/2005 دوای چه‌ندین ساڵا دووری‌و دابڕان ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له ژیان كرد.
مامۆستا به درێژایی 105 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد‌و زیاتر له 69 به‌رهه‌می چاپكراوو 80 به‌رهه‌می ده‌ستنووسی بۆ كتێبخانه‌ی كوردی‌و جیهانی ئیسلامی به‌جێهێشتووه، ئه‌مه جگه له هه‌زاران قوتابی كه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستان له بواره‌كانی ئهدهبو زانسته شه‌رعیه‌كان‌و نه‌حوو سه‌ڕفی عه‌ره‌بی، كه هه‌ر ئه‌مه‌یش ناسناوی موده‌ڕیسی پێبه‌خشی.
|