لە قەزاكانی رواندزو مێرگەسور یادی ئیسراومیعراج بایەخدار كرا

راگەیاندنی لقی سۆران

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی شەورۆی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر) لەقەزای رواندزبەئامادەبوونی قایمقام ودام ودەزگاكانی حكومی ومامۆستایانی قەزاكە ،ئاهەنگێكی قەشەنگ لەلایەن ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەل تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندزبەڕێوە چوو.

لەئاهەنگەكەدا چەندین وتارپێشكەشكران كەتیایداباس لە لایەنی رۆحی وئیعجازی رووداوی ئیسراو میعراج كران وچەندین سروودیش بەوبۆنەوە پێشكەشكران .

لەلایەكی ترەوە بەهەمان بۆنەوەلەمزگەوتی گەورەی قەزاكە، ناوچەی مێرگەسوری یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەل تێبینەرایەتی ئەوقافی مێرگەسۆر ئاهەنگێكی رێكخست ویادەكەی بەرزنرخاند،ئەمەو لەویادەدانوێنەرانی دام ودەزگا حكومی وئیداریەكانی سنورەكەو مامۆستایانی ئاینی بەشداربوون.