پرسەنامەیەك بۆ مامۆستا مەلا محەمەد بۆسكێنی

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە، هاوسەری مامۆستا مەلا محەمەد بۆسكێنی پێشنوێژ‌و وتارخوێن لە كۆمەڵگەی حاجیاوە كۆچی دوایی كرد، بەم بۆنەوە مەكتەبی تەنفیزی زانایان پرسە‌و سەرەخۆشی لە مامۆستای ناوبراو كرد، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

زۆر بەڕێز مامۆستا مەلا محەمەد بۆسكێنی

سڵاوی خوای گەورەتان لێ‌ بێت

بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانمان بیست، كە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا، بەم بۆنەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان‌و خانەوادەكەتان دەكەین‌و، لە خوای گەورە داواكارین سەبووری‌و ئارامیتان پێ ببەخشێت‌و، خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

إنّا لله وإنّا إليه راجعون

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

11/6/2013