لقی پشدەر یادی ئیسرا ‌و و میعراج ئەكاتەوە

ڕاگەیاندنی لق محمد بێگەڵاسی:

بەرواری 6/6 بەسەرپەرشتی لق و ئامادەبوونی لێپرسراوی لق و چەند مامۆستایەكی ئاینی و جەماوەرێكی بەرچاو، یادی موعجیزە گەورەكەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ـ  ئیسرا  ْ و میعراج ــ لەمزگەوتی گەورەی ڕاپەڕین كرایەوە ،

سەرەتا قوڕئان خوێندن و پاشان قصیدەی بوردەو دوای ئەوە وتاری لێپرسراوی لق پێشكەش كرا ، كەتێیدا باسی كورتەیەكی ئەم موعجیزە گەورەیە و ئەو دەرس و پەندو ئامۆژگاریانەی كرد كە لەم یادە پیرۆزەوە وەرئەگیرێن و پاشانیش بەچەند سرودێكی ئاینی بەدەفەوە و دابەش كردنی شیرینی كۆتایی بە یادەكە هات ..