د. یوسف موسەلەم ئوردەنی: ئومێدی زۆرمان بە كورد هەیە

 

لە رۆژی 10/6/2013 لە میانی زنجیرە خولی زانستی سەنتەری ئیمام شافعی ئوردەنی، دكتۆر یوسف مستەفا موسەلەم ئەندامی كۆمەڵەی دەروونناسی جیهانی‌و نووسەری دیاری ئوردەنی، كە خاوەنی چەندین توێژینەوە‌و كتابە لە بواری دەروونناسی‌و فكریەوە، لێكۆڵینەوەیەكی لە ژێر ناونیشانی (علم النفس والتلوث الفكرى) پێشكەش كرد.

 

وێڕای شیكردنەوەی هەردوو چەمكی عەقل‌و فكرو دەرهاوێشتەكانیان، تیشكی خستە سەر بنەماكانی پەیوەندی نێوان وەحی‌و عەقل‌و هزرەوە، كە بەلای ئەوەوە عەقڵی مرۆیی ئەو كات دەتوانێ‌ خزمەتێكی دیار بكات، كە بەناواخنێكی ئیمانی‌و تێگیشتن لە واقعەوە بدوێ‌، هەروەك هەموو بنەماكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلاكی وەك یاسا‌و رێسای زانستە عەقلیەكان ناوبرد.

 

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی: بەدرێژایی مێژوو خەڵكانێك هەبوونە رێرەوی عەقڵی خەڵكیان بە لارێدا بردووە، ئەمەش دەیان كارەسات‌و بگرە دەرەنجامی نادروستی وەك زولم‌و نادادی‌و بەرتەسكی ئازادی لێ كەوتۆتەوە.

 

دواتر باس لە مەزلومیەتی كورد كرا، كە بە چ عەقڵێك لەلایەن دەستەڵاتی رژێمی بەعسەوە خوێندنەوەی بۆ نەكراوە‌و بەو هۆیەشەوە دەیان كارەساتی تووش هاتووە.

 

لەو بارەوە دكتۆر یوسف موسەلەم گوتی: راستە ستەمێكی زۆر لە كورد كراوە، بەڵام ناكرێ‌ ئەوە لە یاد بكەین كە كورد مێژووێكی دیارو بە ئیمتیازیشیان هەبووە، سەلاحەددینی ئەیوبی كورد بوو، توانی گەورەترین شانازی بۆ خۆی تۆمار بكات، بەوەی قودسی رزگار كرد.

 

بۆیە دەڵێم من وەكو خۆم‌و بە ئەندازی زانیاریم لەسەر كورد، ئومێدی زۆرم پێیان هەیە، كە رۆڵەی سەركردە لەناویان دروست ببێ‌‌و لەهەمان كاتیش زانایانیان ببنە نمونەیەكی جوان‌و بە خزمەت لەناو جیهانی ئیسلامیەوە.