لە گەرمیان هیچ شەڕێك لە نێوان مامۆستایانی ئایینی رووی نەداوە

لە رۆژانی رابردوودا لە چەند سایتێكی ئەنتەرنێت هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لە گەرمیان دوو مەلا لێیان بووەتە شەڕ‌و، یەكێكیان سەری ئەوەی دیكەی شكاندووە، لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئایینی بەدواداچوونی بۆ رووداوەكە كردووە‌و، لە ئەنجامدا لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، كە هیچ شتێكی لەم جۆرە رووینەداوە‌و، ئەوەی رووی داوە كوڕێك بووە، كە هیچ پەیوەندی بە پیشەی مەلایەتییەوە نییە‌و، ویستوویەتی بانگ بدات بەبێ‌ بوونی هیچ سیفەتێكی پەیوەست بەم بابەتەوە، بۆیە وێڕای ناڕاستی هەواڵەكە بۆ هەموو لایەكیشی روون دەكاتەوە، بەوەی پێویستە پەلە لە هەواڵ نەكرێت‌و، شتەكان روونبكرێنەوە، ئینجا بكرێنە هەواڵە بۆئەوەی كەس بەم هەواڵە ناراستانە چەواشە نەكرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:

 

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌

بۆ / سایتی خه‌ندان

بابه‌ت روونكردنه‌وه‌

شه‌وی رابردوو له ‌سایته‌كه‌ی به‌رێزتانه‌وه‌ هه‌والێك بلاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به ‌شه‌ركردنی دوو مه‌لا له‌ ناحیه‌ی مه‌یدان به‌م ناونیشانه‌ (( گه‌رمیان... دوو مه‌لا ده‌بیته‌ شه‌ریان و سه‌ری یه‌كێكیان ده‌شكێت)).

ئێمه‌ له ‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاش به ‌دواداچونمان بۆ كێشه‌كه،‌  كه‌ له‌و سنوری گه‌رمیاندا مامۆستایانی ئاینی له‌ نێوان خۆیاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گرژی و شه‌ر له‌ نێوانیاندا روینه‌داوه،‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ش گه‌نجێك بووه‌ له‌سه‌ر بانگدان له‌گه‌ل مامۆستای وتاربێژی مزگه‌وتی گونده‌كه‌ی،  كه‌ له ‌هه‌مان كاتدا ئه‌و مامۆستا به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمی مزگه‌وته‌كه‌یه‌و، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و گه‌نجه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئیداری به‌ مزگه‌وته‌كه‌وه‌ نییه‌ نه‌ به‌ سیفه‌تی مه‌لایه‌تی نه‌ به ‌سیفه‌تی بانگبێژی و قورئان خوێنی هه‌تا كارگوزاریش نییە. پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی بانگ نه‌دات.

بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ ئه‌و ناونیشانه‌ راستبكرێته‌وه‌و جارێكی تر په‌له‌ نه‌كرێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌والانه‌ تا ده‌ركه‌وتنی راستی و دروستی ناو و ناونیشان و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی .

راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

12/6/2013