گه‌رمیان : بروانامه‌ی رێزلینانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندو تیژی دژی ئافره‌تان به‌خشرایه‌ بەرپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/6/2013 له‌ هۆلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیانی  به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌مه‌راسیمێكدا هه‌ستا به‌ به‌خشینی بروانامه‌ی رێزلێنان بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و چالاكوانی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی سنوره‌كه‌ له‌پای به‌شداری كارایان له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هۆشیاری توندوتیژی له‌گه‌رمیان

له‌و نێوه‌نده‌شداو له‌پای به‌شداری كارای له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بروانامه‌ی رێزلێنان و سوپاس و پێزانین به‌خشرایه‌ مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان