خانةقين : شاندێكی لقی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری ناوچه‌ی خانه‌قین مامۆستا مه‌لا حه‌مزه‌ حه‌مه‌صاله‌حیان به‌شه‌ركرده‌وه‌

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/6/2013 مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لق كه‌ پێكهاتبوون له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله به‌رپرسی ناوچه‌و مامۆستا مه‌لا زیاد ئه‌حمه‌د و چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌  سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا حه‌مزه‌ حه‌مه‌صاله‌ح كارگێری ناوچه‌ی خانه‌قینیان كردوو له‌نزیكه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی مامۆستای ناوبراویان پرسیه‌وه‌و نزاگۆ بوون خوای گه‌وره‌  شیفای به‌په‌له‌ بۆ مامۆستا بنێرێت و بتوانێت به‌سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌خزمه‌ته‌كانی بدات