راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك:
لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ رێكخراوی ( گه‌نجه سه‌ربه‌خۆكانی كه‌ركوك ) وبه‌هاوكاری شارهوانیو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌لستان بهههلمهتێكی گه‌وره بۆپاككردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك.
وه‌شێوه‌ی ئه‌م ههلمهتهش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر رۆژێك له‌رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گه‌ره‌كێك ده‌ست نیشان ده‌كرێت، كه‌مامۆستای ئاینی مزگه‌وتی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌دوای نوێژی ته‌ڕاویح هانی نوێژخوێنان ده‌دات بۆبه‌شداری كردن،
وه‌ده‌ست به‌جێ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌م هه‌لمه‌ته، وهڕۆلی شاره‌وانی ئه‌وه‌یه كهكهرستهو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بهزبل هه‌لگرتن ئاماده ده‌كات، ئینجا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌كه، وهههروههائهم ههلمَهته به‌رده‌وام ده‌بێت تادوا رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وهسهرهتای هه‌لمه‌ته‌كه له‌مزگه‌وتی ( شهید سعید كۆماری ) ده‌ستی پێكرد، كه مامۆستا ئازاد خورشید پێش نوێژ‌و وتار خوێنی ئه‌م مزگهوتهوبهرپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان كه‌وته پێش جه‌ماوه‌رو زبلو خاشاكی كۆكرده‌وه.
شایانی باسه هه‌لمه‌ته‌كه ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌بوو بۆشارهكهوهبوه مایه‌ی دلخۆشیش بۆجه‌ماوه‌ر چ له‌لایه‌ن پاكی شاره‌كه‌و چ له‌لایه‌ن فێركردنی پاكی وه‌هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێك بزانێت كهمزگهوت له‌گه‌ل جوانی شار‌و خۆشی خه‌لكی دایه.
|