لقی شارەزوور ناوچەی كۆمەڵی ئیسلامی ‌و شێخ عەلی بەسەر دەكاتەوە

سەرلەبەیانی چوارشەممە شاندێکی لق بە یاوەری ناوچەی مەولانا خالید و سەردانی ناوچەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کرد لە هەڵەبجەی تازە لەلایەن بەڕێز م عبدالقادر لێپرسراوی ناوچە و کارگێڕانی ناوچە زۆر بەگەرمی پێشوازی کراین پاشان بەڕێز مامۆستا غازی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی لێ کردن و وە لەمیانەی دانیشتنەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی هەردولا کراو وە ڕۆڵی مامۆستایان لە کۆمەڵگادا وەئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەکی زانایان و پاشان کۆتایی بەسەردانەکە هات.

 

هەر هەمان وەفد سەردانی مامۆستا شێخ عەلییان کرد لە زەڕایەن بە هۆی نەخۆشییەوە زۆر بەگەرمی پێشوازی کراین پاش هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ مامۆستا وە پاشان کۆتایی بە سەردانەکە هات.