لقی سۆران سالیادی دامەزراندنی زاگرۆس تیڤی پیرۆزدەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لەسالیادی دامەزراندنی زاگرۆس تیڤی شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كەلەبەرێزان م.خالدمەلەكی بەرپرسی لق وكارگێرو ئەندامانی لق وناوچەی سۆرانی یەكێتی زانایان وهەروەهایاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ،سەردانی نوسینگەی سۆرانی زاگرۆس تیڤی یانكردو لەلایەن بەرێوەبەری نوسینگە سالح دۆلەمەری وكارمەندانی نوسینگە بەگەرمی پێشوازی كران،

ئەمەو وێرای گەیاندنی پیرۆزبای بەدەزگاكە شاندەكەهیوای خواست كەڕاگەیاندنی كوردی هۆشیارانە مامەلەلەتەك ڕووداوەكان بكات وپەیامی خۆی بەجوانی وراستیی وروونیەوە بگەیەنێتە هاوولاتیان كەئەمەش دەبێتە خالی بەهێزی خزمەتكردنی هاوولاتیان ،

هەروەك هەردوولاش تەئكیدیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان كردەوەوشاندەكەش سوپاسی خۆیان بۆدەزگاكە دووپاتكردەوە سەبارەت بەرومالكردنی بۆنە ئاینیەكانی ناوچەكەو ڕوداوەكانی پەیوەست بەئاینەوە گرنگییان پێدەدرێت.