بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بانگهێشتی لقی ڕانیه‌ و لیژنه‌ی فه‌توا و زانایانی ئایینی کرد

 ڕاگه‌یاندنی لقى رانيه/

به‌رواری (12/6/2013) شاندێکی لقی ڕانیه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توا به‌شداری کرد له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان ، که‌ مه‌ڵبه‌ندی (4)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سازی دابوو بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر.

شایه‌نی باسه‌ له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک ووتار پێشکه‌ش کران له‌وانه ووته‌ی لقی ڕانیه‌ به‌ڕێز (م.حسن) کانی تووی پێش که‌شی کرد، له‌ وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ زانایان ده‌بێ به‌رده‌وام بن  له‌سه‌ر فه‌رمان به‌ چاکه‌ و نه‌هی کردن له‌ خراپه‌، ئه‌مه‌ و  خواردنی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر خوانی مه‌ڵبه‌ندی (4) سازکرابوو دواتر به ڕوحێکی برایانه‌ کۆتایی به‌کۆبونه‌وه‌که‌ هات و، بووه هۆی خۆشحاڵی هه‌موان که‌ کارێکی بێ فه‌ڕقیان ئه‌نجامدا بوو بۆ زانایان.