لقی پشدەر سمینارێك لەسەر ئایینی ئیسلام‌و رەوایی دەوڵەتی كوردستانی ساز دەكات

لەژێر ناونیشانی ( ئاینی ئیسلام و ڕەوایی دەوڵەتی كوردوستانی ) لقی پشدەری زانایانمان بەباشی زانی كە كۆڕێكی جەماوەری  بۆ ئەم مەبەستە سازبكات و میوانداری پسپۆڕو شارەزایەك لەم بوارەوە بكات  .  بۆیە لە بەرواری 15/6 /2013  لە هۆڵی مزگەوتی شێخ عبدالقادری گەیلانی كاتژمێر 9 نۆی سەر لە بەیانی كۆڕێكی جەماوەری بۆ چاودێری سیاسی و شارەزا لە بواری زانستە سیاسیەكاندا ( مامۆستا مسعود عبد الخالق ) ساز كرد .

سەرەتا بە قوڕئان خوێندن لەلایەن مامۆستا ملا حمدی دەستپێكراو پاشانیش بە وتاری بەخێرهاتن و ڕونكردنەوەی كۆڕەكە لەلایەن لێپرسراوی لق ( م.ملاأحمدی خانقا ) پێشكەش كرا،

پاشان كورتەیەك لەژیاننامەی  م. مسعود عبدالخالق لەلایەن م. ملا جەمالەوە خوێنرایەوە ، دوای ئەوە تەوەری كۆڕ لەلایەن مامۆستا مسعودەوە پێشكەش كرا ، كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند و، پاشان دەرگای پرسیاری ئامادەبوان كرایەوەو كۆمەڵێك پرسیاری جوان و هەستیار لەم باتەوە كراو، لەلایەن مامۆستاوە وڵامی شیاویان درایەوە ، كاتژمێر یانزەو چارەك كۆتایی بەكۆڕەكە هات.

ئەوەی شایەنی باسە، كۆڕێكی سەركەوتوانە بوو،  بەوپەڕی لێهاتوییەوە لەلایەن مامۆستاوە پێشكەش كرا ، مامۆستایان و كەسایەتی وجەماوەرێكی بەرچاو ئامادە بون ، جێگای ڕەزامەندی ئامادەبوان بوو ، دەستخۆشیان كرد لەلقی زانایانمان و مامۆستا مەسعود ،ئامادەبوان بەچەند پرسیار و پێشنیاری جوان  بەشداریان كرد . لەگەڵ ئاگادار كرنەوەمان بۆ ئامادەبونی كەناڵەكان بەداخەوە ئەڵێین بەس كەناڵی سپێدە ئادە بوو بۆتۆمار كردنی بۆیە ئێمەش زۆر سوپاسیان ئەكەین ،وەزۆر سوپاس و ڕێزیشمان بۆ هەردووك مامۆستای بەڕێز ( مامۆستا ملا حسن قادیانی و مامۆستا ملا محمدصدیق ) كەیاوەری مامۆستا مسعود بوون و زیاتر خۆشحاڵیان كردین ...