لقی پشدەر بشداری كۆبونەوەی زانایانی دەڤەری پشدەرو بیتوینی كرد

بەرواری 12/6 شانێكی باڵای لقەكەمان كەپێكهاتبو لە ( لێپرسراوی لق م.ملااحمدی خانقاو ، كاگێڕانی لق م.ملاعلی ئاوەژەیی و م.ملاسیدعبدالرحمن و ، م.ملاغلا‌و الدین و چەند مامۆستایەكی تر بەشداریمان كرد لە كۆبونەوەیەكی مامۆستایانی ئاینی دەڤەری پشدەرو بیتوێن كە مەڵبەندی چواری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردوستان لە هۆڵی مەڵبەندی ناوبراو سازی كردبوو ،كەژماریەكی زۆری مامۆستاكانی هەردووك دەڤەر بانگهێشت كرابوون و ئامادە بوبون ، بۆمەبەستی ڕكەیاندنی هەڵوێست و ئیحتیرام و ڕێزی خۆیان بۆ مامۆستایانی ئاینی ئەم كۆبونەوەو نیوڕۆخانەیان بۆمامۆستایانی ئاینی ساز كردبوو، ئەوەی شیەنی باسە چەند وتارێكی تێدا پێشكەش كران و وتاری لقی پشدەریش لەلایەن لێپرسراوی لقەوە پێشكەش كرا و لەژێر سێبەری ئەم چەند ئایەت و فەرمودە (انّما المؤمنون اخوة ....، و  واعتصموا بحبل الله جميعا ولاتفرّقوا .... و  ولاتنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم ) و( مثل المؤمنين فى توادّهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد اذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسّهر والحمى ) باسی برایەتی تەبایی و یەكڕیزی موسوڵمانانی كردو هیوای خواست كە لە كوردوستاندا برایەتی گشتی نێوان موسوڵمانان بێتە دی و بەئاشتی و ئاسودەیی لەكوردوستانەكەماندا بژین دوور لەهەموو شەڕوئاژاوەیەك