چەند چالاكیەكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان

لقی سلێمانی بەشداری كردنەوەی هۆڵی بۆنەكان لە بەكرەجۆ دەكات

ڕاگەیاندنی لق  / مەلا محمد كەڵكەسماقی

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 5/6/2013 بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر و بەرچاو ی لایەنە سایاسیەكان و ڕیشسپی و پیاو ماقوڵ و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف وبەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی و كەسایەتیەكانی ناوچەكە ،شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری لق و بەڕێزان مەلا حمید ڕەباتی و مەلا عباس و مەلا محمد كەلكەسماقی  كارگێڕانی لق بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی هۆڵی (پرسەو بۆنەكانی بەكرەجۆ) بەناوی (هوڵی شەهیدكوێخاعبدالله) لە بەكرەجۆ كە لە لایەن كاك ( عمید دارا حاجی عبدالله) ی كو ڕی دروستكراوە . شایەنی ووتنە بەڕێز مامۆستا عةتا ووتاری لقی زانایانی خوێندەوە و بەڕێز مامۆستا عباس بە وەكالەت ووتاری بنەماڵەی خوێندەوە .

جێگەی خۆیەتی كە ئاماژە بەوە بدەین كە ئەو بنەماڵەیە خاوەنی 3 شەهیدن لەوانە (كوێخاعبدالله ) ودووكوڕی كەلەسەرەتاكانی شوڕ شداشەهیدبون وكوێخاعبداللەیەكەم شەهیدی شوڕشی گەلی كوردبوە .لە كۆتاییدا لە لایەن بنەماڵەوە شاندی زانایان بە ڕێزەوە بەڕێكران و وە هەر لە هەمان شوێن بڕیاردرا كە هۆڵەكە بسپێردێت بە بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف و لە لایەن بەڕێزیانەوە سەرپەرشتی بكرێت و كارمەندی بۆ دابین بكرێت .

 

 

لەتەلاری پارێگای سلێمانی لقی زانایانی سلێمانی لەگەڵ پارێگارولایەنە كانی بەرپرس كۆدەبێتەوەوكار لەسەر گۆڕینی پرسە دەكەن:

 

بەهۆی هاوكاتبوون وبەریەك كەوتنی كاتی پرسەو دەوامی ڕەسمی فەرمانگەكان  و دروست بوونی كێشە بۆ ڕاپەڕاندنی كاری هاوڵاتییان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 5/6/2013 بەسەرپەرشتی بەرێز كاك بەهرۆز محمد صالح پارێزگاری سلێمانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی كاك حاجی عەتا و بەڕێز كاك حاجی ئاكۆ بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی ولقی سلێمانی یەكێتی زانایان ولێژنەی فەتوای سلێمانی بەڕێزمامۆستانجم الدین قادرو د.احمدشافیعی و د.عیرفان رەشیدو ماموستا شیخ بهاالدین و نوێنەری قورئانخوێنانی سلێمانی كۆبونەوەیەكیان گرێدا.

لە كۆبونەوەكەدا دووپاتكرایەوە كە پرسە جگە لە لایەنە ئاینیەكەی لایەنێكی كۆمەڵایەتی ئیجابی هەیە و هۆكارێكە بۆ لێكنزیك بوونەوەی هاوڵاتیان و مانەوەی پرسە وەك نەریتێكی كوردەواری  بە پێویست زانرا بەڵام لە هەمانكاتدا جەختكرایەوە كە پرسە پێویستی بە ڕێكخستنێكی سەردەمیانە هەیە كەلەگەڵ هەلو مەرجی شارەكاندا بگونجێت .

لە دانیشتنەكەدا شاندی زانایان ڕایانگەیاند : هەست دەكرێت كە زیادەڕەوی زۆر لە پرسەكاندا دەكرێت و زەحمەتی بۆ هاولاتیان دروستكردووە و پێویستە شتەزیادكراوەكان كە خزمەت ناكەن لاببرێت . هەر لە كۆبونەوەكدا بڕیار درا لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر بابەتەكە بكرێت و ڕای سەرجەم لایەنەكان و زانایانی ئاینی و هاولاتیان وەربگیرێت بۆ گۆڕینی كاتی پرسەكان بۆ كاتێكی گونجاوتر لەو ڕووەشەوە كۆمەڵێك پێشنیاز خرایە ڕوو .

لەكۆتایداكۆبونەوەكە بەسەركەوتویی وخوشحالی هەموولایەك بەكۆتاهات.

 

 

 

وەزیری ئەوقاف سەردانی لقی سلێمانی دەكات

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 13/6/2013 لقی سلێمانی پێشوازی كرد لە بەڕێز وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و شاندی یاوەری , بە ئامادەبوونی بەڕێز حاجی عگا بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و كاك حاجی عیرفان ڕاوێژكاری وەزارەت و كاك حاجی ئاكۆ بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی . لە پێشوازیدا لەبارەگای لق بەرێز مامۆستا مەلا نجم الدین قادر و كارگێرانی لق ئامادەبوون. لەدانیشتنێكدا بەرێز مامۆستا نجم الدین بەخێرهاتنی بەرێزیانی كردو خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكەدەربڕی و سوپاسی بەرێزیانی كرد. لە بەررامبەردا وەزیری ئەوقاف سوپاسی پێشوازیەكەی لقیان كردو كاروچالاكیەكان و هەوڵ و كۆششی لقیان بەرز نرخاندو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن. راشیانگەیاند كە زانایان چینێكی پێویست و هەوێنی كۆمەڵگان. پاشان لەسەر چەندپرسێك ووتوێژكراو ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوونەكان كرا و هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی بەرنامەڕێژیەكی تۆكمە بكرێت بۆ مانگی ڕەمەزان . 

هەر هەمانكات بەڕێزیان لیژنەی فەتوایان بەسەركردەوە و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی لێژنەی فەتواوە پێشوازییەكی كەرمیان لێكرا و لەبەرامبەردا وەزیری ئەوقاف خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر ئەو هەوڵ و ماندوبون و كۆششانەی كە لێژنەی فەتوا پێی هەڵدەستن . هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی دەربڕی بۆ هەر هاوكاریەك كە زانایان و لێژنەی فەتوا پێویستیان بێت . لە كۆتایدا شاندەكە بە ڕێزەوە بەڕێكران .