شاندێكی زانایان شاری دهۆك بەسەر دەكەنەوە

رۆژی (176/2013) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بە یاوەری شاندێكی یەكێتی زانایان سەردانی شاری دهۆكیان كرد، سەرەتا لە لقی دهۆكی زانایان هەڵستان بە ئەنجامدانی سمینارێك بۆ سەرجەم كارگێرانی لق و بەرپرس و كارگێرانی سەرجەم لیژنە ناوچەكان و بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی فەتوا ، لە سمینارەكەدا سەرۆكی زانایان باسی لە ئەركی یەكێتی زانایان و كارو جالاكیەكان و ئەركی زانایان و گرنگی پەیامی وتاری ئاینی كرد، سمینارەكە 2 سعاتی خایاند و گفنوگۆی تێرو تەسەل لەلایەن جێگری سەرۆكی زانایان‌و بەرپرسی لقی دهۆك‌و ئامادەبووان كرا.

 

دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك كرا ، لە لایەن كاك سەمیان بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك و كارمەندانی پێشوازی كرا، لە دانيشتنێكی هاوبهشدا وێڕای جەغت كردنەوە لە پەیوەندییە هاوبەشەكان باس لە بایەخدان بە مزگهوت و شوینە ئاینیەكان و كردنەوەی خولی رۆشنبیری كرا.

 

پاشتر سەردانی لقی 1 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، لە دانیشتنیكدا لەگەل جێگری بەرپرسی لق و كارگێرانی  لقی 1  تەئكید لە هەماهەنگی و پشتیوانی كردن لە زانایانی ئاینی كرایەوە.

 

دوای ئەوە سەردانی مەلبەندی دهۆكی یەكیتی نیشتمانی كوردستان كراو، لە لایەن هەریم كەما ئاغا بەرپرسی مەلبەند و كارگێر و ئەندامانی مەلبەندەوە پێشوازی كران، لە دانیشتنەكەدا باس لە بارودۆخی ئیمرۆی كوردستان و كارو چالاكیەكانی یەكیتی زانایان كرا.

 

دواتر سەردانی كۆمەلەی جودی بۆ ئەزبەركردنی قورئانی پيرۆز لەلایەن عبدالخالق كریم سەرۆكی كۆمەلە و مامۆستایانی خولەكانی ئەزبەر كردنی قورئان پێشوازیان لێكرا، باس لە گرنگی لەبەركردنی قورئان و پشتیوانی یەكیتی زانایان كرایەوە.

 

شایانی باسە شاندی یاوەر پێكهاتبوون لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان‌و مەلا نەجمەدین شەمساوا بەرپرسی لقی سلێمانی‌و مەلا عەباس كارگێری لقی سلێمانی، هەروەك لە تەواوی سەردانەكاندا مەلا ئەنەس بەرپرسی لقی دهۆكێ‌ زانایان و مەلا جیهاد بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆك‌و چەند كارگێڕێكی لقی دهۆكی زانایان یاوەری سەرۆكی زانایان بوو.