لقی سۆران هەشت سالەی دامەزراندنی دەزگای زاری كرمانجی پیرۆزدەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

لەیادی 8سالەی دامەزراندنی دەزگای زاری كرمانجی پێش نیوەرۆی چوارشەممە 19/6/2013 شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی م مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق بەشداری كارگێرو ئەندامانی لق و، هەروەها یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلا وەیسی مەلاسەعید، سەردانی دەزگای زاری كرمانجی كردو، لەلایەن فەرحان جەوهەر بەرێوەبەری دەزگا بە گەرمی پێشوازی كران.

ئەمەو لە دیدارێكدا وێرای گەیاندنی پیرۆزبای بە دەزگاكە چەند بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەست بە بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی دەڤەرەكە خرایە بەرباس و، رۆلی ڕاگەیاندنەكان لە دەڤەرەكەو بەتایبەت دەزگای زاری كرمانجی كە دەزگایەكی رۆشنبیریە بەرز نرخێنرا لە مەڕ هۆشیاری دانیشتوانی سنورەكەو گەیاندنی پەیام و هەوالەكان بەگوێی خەلكدا.

هەروەك جەختیش لەسەر پێویستی ڕاستگۆیی و كاركردن لەسەر پەیامی ڕاستەقینەی راِگەیاندن و پیشەییبوونی ڕاگەیاندن كرایەوە، كە دواجار دەبێتە كارەكتەرێكی بەهێز بۆ خزمەتكردنی ولات ونیشتمان وهاوولاتیان.

لەلایەن خۆیە بەرێوەبەری دەزگا سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەردانی شاندەكە دەربری ودوپاتی هەماهەنگی وهاوكاری نێوان یەكتریان كردەوە.