لقی شارەزوور پێشوازی لە مەڵبەندی یەكی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

سەعات 10ی سەر لە بەیانی سێشەممە بەرواری 18/6/2013 شاندێکی باڵای مەڵبەندی 1ی کۆمەڵی ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان م.عبدالرحمن بەرپرسی مەڵبەندو وەفدی یاوەری و بەرپرسی ناوچەی کۆمەڵی ئیسلامی لە سید سادق سەردانی لقی شارەزووری زانایانیان كرد‌و، زۆر بە گەرمی پێشوازی کران لەلایەن بەڕێز م.غازی بەرپرسی لق و کارگێڕانەوە و بەرپرسی ناوچەی سیدسادق و بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجە.

لە میانەی دانیشتنەکەدا باس لە ڕێکخستنەوەی مەڕاسیمی پرسە کرا  کە بەهەماهەنگی هەمولایەک کارێک بکەین کە ئەو زیادەڕەویانەی دەکرێت لاببرێت بۆ سوککردنی ئەو ناخۆشییە لەسەر هاوڵاتیان، هەروەها جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، کە پرسە یەکێکە لە پەیوەندییە پتەوە کۆمەڵایەتییەکان‌و، ناکرێت فەرامۆش بکرێت و، هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی پێویستە كۆبوونەوەی هەمەجۆری هەمە لایەنە هەمیشە بەردەوام بن بۆ ئەوەی بگەینە شێوازێکی گونجاو لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگاکەماندا، دانیشتنەکە نزیکەی سەعاتو نیوێکی خایاندو بەهەمان شێوەی پێشوازی وەفدی میوان بەڕێخرا.