زیادكردنی مووچەی مامۆستایانی ئایینی چووە واری جێبەجێكردنەوە

دوای ئەوەی لەسەر داوای لێژنەی ئەوقاف‌و وەزارەتی‌و ئەوقاف‌و یەكێتی زانایان حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكات‌و، دەرماڵەیەكیان بۆ ببڕێتەوە، لەم مانگەوە ئەم بڕیارە چووە واری جێبەجێكردنەوە‌و مووچە زیادەكەیان بۆ سەرف كرا.

 

یەكێتی زانایان وێڕای دەستخۆشیكردن لە حكومەتی هەرێم‌و پیرۆزباییكردن لە مامۆستایانی ئایینی، داوا دەكات ئەم زیادە موچەیە ئەو مامۆستا ئایینیانەش بگرێتەوە، كە لە مۆڵەتی خوێندن دانە، بەتایبەتی وەكو مامۆستای ئایینی‌و وەكو قوتابی پێویستە ئاوڕیان لێبدرێتەوە، نەخاسمە ئەوانەی لە ناو كوردستان لە مۆڵەتی خوێندان، زۆرێكیان تا ئێستاش وەزارەتی ئەوقاف ئەركی بەجێهێنانی ئەركەكانیانی پێ سپاردوونە. بەمەش كارەكە كاملتر‌و چاكتر دەبێت.