سه‌یرانگای سه‌رته‌كه‌: ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێك بۆ زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی سازده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 20/6/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌به‌شداری مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری و شاندێكی یاوه‌ری سه‌یرانه‌ گه‌شتێك بۆ زانایانی ئاینی سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سازده‌كات

له‌و گه‌شته‌دا و له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان : سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی و لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ی به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ سازدانی ئه‌و سه‌یرانه‌ گه‌شت و به‌فاكته‌ریكی گرنگی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانایانی ئاینی وه‌صف كردو به‌پێویستی زانایانی زانایانی ئاینیش له‌هه‌ر توێژێك زیاتر گرنگی به‌برایه‌تی و ته‌بایی نێوانیان بده‌ن و نه‌هێڵن ساردی و روبه‌رو بونه‌وه‌ له‌نێوانیاندا رووبدات و پشت و په‌ناو هاوخه‌می یه‌كتر بن له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان داوای له‌ زانایانی ئاینی به‌شداربوی سه‌یرانه‌ گه‌شته‌كه‌ كرد رۆلی ئه‌رینی خۆیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن له‌ قولكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی نێوان موسوڵمانان و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و پێویستی یه‌كانی كۆمه‌لانی خه‌لكدا

شایانی ئه‌ركی سازدانی ئه‌و سه‌یرانه‌ گه‌شته‌ له‌ ئه‌ستۆی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایان بوو كه‌ زانایانی ئاینی توانیان له‌و چه‌ند كاتژمێره‌یه‌دا كه‌شێكی ئیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی پربه‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ربه‌رن