شاندێكی لقی گه‌رمیان ناوچه‌ی خانه‌قین به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌شداری پرسه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین ده‌كات


دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان

سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 22/6/2013 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ل مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌ كۆبوه‌وه‌و باسی ئامانج و راسپارده‌كانی یه‌كێتی زانایانی له‌قۆناغی ئێستادا بۆ خستنه‌ روو كه‌ خۆی له‌ قولكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و هاوهه‌لویستی نێوان سه‌رجه‌م و تاك و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه‌
پاشان و هه‌مان كات به‌یاوه‌ری كۆمه‌ڵێك زۆر له‌ مامۆستایانی ئاینی شاری خانه‌قین شاندی لق به‌شداری پرسه‌ی سید ئه‌حمه‌د برای سه‌ید عباس سه‌یدی حوسه‌ینیه‌ی خانه‌قینیان كردو هاوخه‌می خۆیان و زانایانی ئاینیان بۆ خانه‌واده‌و كه‌س و كاریان ده‌ربری