شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 23/6/2013 شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان كه‌ پێك هاتبوون له‌ به‌ڕێزان: هندرێن محمد: به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ولێر، سه‌ردار عمر مه‌ولود: به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و له‌ لایه‌ن مامۆستا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ‌و مامۆستا جلال جێگری سه‌رۆك‌و مامۆستا محمد وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیژی ‌و مامۆستا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان، پێشوازیان لێكرا.

 

له‌دوای به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان،  هندرێن محمد باسی له‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد له‌ هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ‌وتی: پێویسته‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ هاوڵاتیان سه‌ردانی قوتابخانه‌كان‌و بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان.

 

ئه‌مه‌و به‌ڕێز مامۆستا عبدالله  ته‌واوی ئاماماده‌یی یه‌كێتی زانایانی پییشاندا بۆ هاوكاری كردنی كۆمسیۆن‌و وتی: ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی لق‌و ناوچه‌كانمانه‌وه‌ گشت وتار خوێنان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیانه‌وه‌ هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتمانی، ئه‌مه‌و له‌ كۆتاییدا به‌ڕێزان له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر سوپاسی یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ ئه‌م پێشوازیه‌.