لقی پشده‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف سه‌رپه‌رشتی دوو خولی فێربونی قوڕئان خوێندن بۆ كوڕان و كچان ده‌كات

 به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف دوو خولی قوڕئان خوێندن له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین كرانه‌وه‌.

 

 یه‌كه‌میان بۆكوڕان كه‌تائێستا نزیكه‌ی 36 فێرخواز هاتوون وناوی خۆیان نوسیوه‌و به‌شدارن، دوه‌میان بۆ كچانه‌ ئه‌ونیش تائێستا نزیكه‌ی 126 فێرخوازی كچ هاتوون و به‌شدارن،  وه‌ئه‌وانیش به‌دوو وه‌جبه‌ ئاماده‌ ئه‌بن ، به‌یانیان‌و دوای نیوه‌ڕۆیان ..

 

مامۆستا ملا ئه‌حمه‌د خانه‌قا به‌رپرسی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه‌ گوتی: ئامانجامه‌ كوڕو كچانمان فێری قوڕئانی پیرۆز بكه‌ین‌و له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان رایانبێنین، هه‌روه‌ك به‌ پێویستی ده‌زانین قوتابیان له‌ پشووی هاوین سوود وه‌ربگرن‌و له‌بواری زانسته‌وه‌ زانیاری وه‌ربگرن.