سۆران: به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام درا

به‌در سه‌عید_ راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران: به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی له‌ژێردروشمی (باهه‌موومان دژی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ستینه‌وه‌)چه‌ندین چالاكێكی ئه‌نجام دا.

 

سه‌ره‌تا له‌ وته‌ێكی دا (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی)به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان باسی له‌گرنگی ئه‌نجام دانی چالاكیه‌كان به‌تایبه‌تی رۆژی جیهانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان كردو،كه‌ئه‌مه‌شی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ دانا بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌رێگای وتاری هه‌ینی یه‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ك باسیشی له‌مه‌ترسیه‌كان كرد كه‌ دوژمنان به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت تاكی كورد بروخێن و شیرازه‌ی خێزان تێك بده‌ن هه‌ره‌وه‌ك رۆلی مامۆستایانی ئایینی به‌گرنگ دانا له‌هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاولاتیان له‌وباره‌وه‌.

 

ئینجا سمینارێكی كراوه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌دكتۆر مادح مامۆستای زانكۆ و دكتۆر مقصود به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران سازكرد، كه‌باسیان له‌پێناسه‌و مه‌ترسیه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كردو جۆره‌كانیان خسته‌ روو، له‌گه‌ل باس كردنی فاكته‌ره‌كان كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئالووده‌وبوونی مرۆڤ، هه‌روه‌ك زیانه‌كانیان باس كرد  له‌رووی ئایینی و ته‌ندروستی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و رامیاری بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین داتا و ئاماریان خسته‌ روو.

 

له‌ته‌وه‌رێكی تری سمیناره‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان چه‌ندین تێبینی و سه‌رنج خرانه‌ روو،به‌كفتو گۆێكی تێر وته‌سه‌ل بابه‌ته‌كه‌ كۆتایی هات .

 

هه‌ربه‌هه‌مان بۆنه‌وه‌ خه‌لات ودیاری سه‌نته‌ری زانایان به‌سه‌ر ژماره‌ێك مامۆستایی ئایینی دابه‌ش كرا،كه‌له‌رابردوو رۆلیان هه‌بووه‌ له‌هۆشیاری كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ترسیه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان،له‌گه‌ل خه‌لات كردنی چه‌ند چالاكوانێك و بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.